ھەرێم و بەغدا لە ڕێککەوتن نزیک دەبنەوە
راوێژکارێکی حکومەتی ھەرێمی کوردستانی عێراق باسی ڕێککەوتنی ئەم ھەرێمەی کردووە لە سەر پرسی نەوت لەگەڵ دەوڵەتی ناوەندیی بەغدا.
راوێژکاری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستانی عێراق بۆ کاروبارى وزە، بێوار خنسى له لێدوانێکى بۆ ئاژانسى ئانادۆڵوی تورکیا رایگەیاند: له میانی ٢٤ کاژێرى داهاتوودا، حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و حکومه‌تى عێراقى فیدراڵ له‌سه‌ر پرسى نه‌وت رێککه‌وتنێک واژۆ ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ى دووباره ده‌ست به هه‌نارده‌کردنى نه‌وتى هه‌رێمى کوردستان بۆ ده‌ره‌وه بکرێت.
٢٥ی ئادارى ئه‌مساڵ، دوای ئەوەی دادگەی نێوبژیوانیی نێودەوڵەتی لە پاریس کەیسێکی لە نێوان تورکیا و عێراق یەکلایی کردەوە، هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە راگیرا.
«بێوار خنسى» ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوە کە، لەنێو پڕۆژەیاسای بوودجەی عێراقدا، ئه‌وە جێگیر کراوه که پێویسته حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ٤٠٠ هه‌زار به‌رمیل نه‌وت رۆژانه ره‌وانه بکات، بۆیه ئه‌گه‌ر نه‌وتى هه‌رێم نه‌نێردرێت کێشه بۆ پڕۆژه‌یاساى بوودجه‌ى عێراق دروست ده‌بێت.
جێگای ئاماژەیە ،حکومه‌تى هه‌رێمی کوردستان پێش بڕیاره‌که‌ى دادگەی نێوبژیوانیی نێودەوڵەتی لە پاریس، رۆژانە ٤٠٠ هەزار بەرمیل نەوتی هەناردەی بەندەری جەیهانی تورکیا دەکرد.