داخوازیی هەولێر بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەنجامدەرانی هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی
نیسان 08, 2023 18:01 Asia/Tehran
سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان وێڕای ئیدانەکردنی هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی، داوای لێکۆڵینەوە و مامەڵەی پێویست لەگەڵ ئەنجامدەرانی کرد.
بەگوێرەی ماڵپەڕی کەناڵی «ئەلمەیادین»، نووسینگەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ شەممە لە بەیاننامەیەکدا ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکەی دوێنێی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانیی شەرمەزار کرد.
لەم بەیاننامەیەدا، نووسینگەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان داوای لە لایەنە پەیوەندیدارەکان کردووە، لەبری ئەوەی یەکتر تاوانبار بکەن، ئەرکی خۆیان لە بەدواداچوون و مامەڵەکردنی شیاو لەگەڵ ئەنجامدەرانی ئەم ڕووداوە جێبەجێ بکەن.
پێشتریش نووسینگەی سەرۆک کۆماری عێراق وێڕای ئیدانەکردنی بەردەوامیی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی و لە ئەنقەرەی ویست بەرپرسیارەتیی ئەو کارەی بە ئەستۆ بگرێت و بە فەرمی داوای لێبوردن بکات.