ئەندامێکی یەکێتیی نیشتیمانی: پڕکردنەوەی شوێنی وەزیرەکانی یەکێتی یاسایی نییە
ئەندامێکی تیمی وەزاریی یەکێتیی نیشتیمانی له حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق رایگه‌یاندووە: یاسا رێگا بە پڕکرانەوەی پۆستەکانیان نادات و بریکارەکانیشیان ناتوانن له کۆبونه‌وه‌کانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران دا بەشداریی بکەن.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی ھەرێمی کوردستانی عێراق، ئەندامێکی تیمی وەزاریی یەکێتیی نیشتیمانی له حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان لەبارەی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیران و بڕیاری پڕکردنەوەی پۆستەکانیان لەلایەن بریکاری وەزارەتەکانەوە رایگەیاندووە، یاسا رێگە نادات بریکار شوێنی وەزیر پڕ بکاتەوە چونکە بریکار فەرمانبەرێکی ئاساییە، بەڵام وەزیر متمانەی لە پەرلەمان وەرگرتووە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردووە کە، وەزیرەکانی یەکێتی کاروبارەکانی رۆژانە و نوسراوەکانی ئەنجومەن و وەزارەت رایی دەکەن و شوێنیان بە تاڵ نیە ھەتا پڕ بکرێتەوە، بۆیە بەشداری نەکردنیان لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران ناچێتە چوارچێوەی کەمتەرخەمییەوە.
ئه‌و ئەندامەی تیمی وەزاریی سەربە یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستانی عێراق که نەیویست نلوی ئاشکرا بکرێت، وتیشی: بە دووری دەزانم حکومەت بیر لە پڕکردنەوەی شوێنی وەزیرەکانی یەکێتی بکاتەوە.
جێگای ئاماژەیە نۆھەمی ئه‌م مانگه، میدیاکانی نزیک لە پارتی دیموکراتی کوردستان وایان بڵاو کرده‌وه کە، «مه‌سرور بارزانی» بڕیاری داوه چیتر بانگهێشتی وه‌زیره‌کانی یه‌کێتی نه‌کات بۆ کۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، چونکه پێشتر چه‌ندجارێک ئه‌و داوایه‌ی لێیان کردووه، ئینجا ئه‌گه‌ر وه‌زیره‌کانی یه‌کێتی بەشداریی کۆبوونه‌وه‌کانی داهاتووش نەکەن ئه‌وا بریکاری ئه‌و وه‌زیرانه بانگهێشتی کۆبوونەوە ده‌کرێن.