له‌باره‌ى موچه‌وه دڵنیایی به‌فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ده‌درێت
په‌رله‌مانتارێکى کورد له‌به‌غدا دڵنیایی بەفەرمانبەرانی هەرێم دەدات بەهۆی ئەو ڕێککەوتنەی لەنێوان هەرێم‌و بەغدا کراوە، ئیتر نابێ خەمی موچەتان ھەبێت.
جەمال کۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی عێراق ڕاشیگەیاندووە: با هاوڵاتییانی هەرێم هیچ فشارێکی دەروونی لەسەر خۆیان دروست نەکەن و دودڵ نەبن، چونکە حکومەتی ئێستای عێراق تێگەییشتنی باشی لەگەڵ هەرێمی کوردستان هەیە.
هۆکارێکی دیکەی دڵنیایی ئەو پەرلەمانتارە کە وەک خۆی دەڵێت ئەوەیە کە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لەپێشەو بەهۆی ئەوەوە تا دوای هەڵبژاردن، خزمەتی هاوڵاتییان دەکەن، بۆیه هاوڵاتیانى هه‌رێم ئیتر نابێ خه‌مى موچه‌یان ھه‌بێت.
دوێنێ حکومەتی عێراق بڕیاری دا بڕی ٤٠٠ ملیار دینار بۆ هەرێم بنێرێت و «جەمال کۆچەری» پەرلەمانتاریش لەم بارەیەوە ده‌ڵێت:حکومەتی عێراق پابەند دەبێت بەناردنی ئەو بڕە پارەیە بۆ هەرێم، ھەتا کاتی پەسەندکردنی بودجە.