May 08, 2023 20:04 Asia/Tehran
  • دەستلەکارکێشانەوەی بەکۆمەڵی ئەندامانی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی عێراق

ئەمڕۆ دووشەممە، حەوت پەرلەمانتاری هەرێمی کوردستان وێگڕا دەستیان لەکارکێشایەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕۆژی دووشەممەی بەغدا ئەلیوم ؛ ئەم حەوت ئەندامەی پەرلەمانی کوردستانی عێراق وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر ڕێکنەکەوتن لەسەر پێکهێنانی کۆمسیۆنی نوێی هەڵبژاردن دەستلەکارکێشانەوەی خۆیانیان پێشکەش کردووە.

«عەبدولسەتار مەجید» یەکێک لە ئەندامانی دەستلەکارکێشاوەی پەرلەمانی کوردستانی عێراق ڕایگەیاند: "بەهۆی ئەنجام نەدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە هەرێمی کوردستان، حەوت ئەندامی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان لە پەرلەمان، بە خۆشمەوە، بە پێی بەرنامەیەکی خشتەبەندی بۆکراو دەستمان لە کار کێشایەوە.

ئەم ئەندامەی پەرلەمانی کوردستانی عێراق وتیشی: کۆمەڵی دادگەریی کوردستان پێی وایە پەرلەمانی کوردستان شەرعی نییە بەهۆی نەبوونی هەڵبژاردن و نەبوونی کۆمیسیۆنێکی نوێی سەربەخۆ بۆ سەرپەرشتیکردنی هەڵبژاردنەکان.

سەرپەیڤ