May 09, 2023 17:31 Asia/Tehran
  • بەغدا بەڵێنی چوارسەد ملیار دینارەکەی جێبەجێ دەکات

سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەغدا بڕیاریداوە چوارسەد ملیاری دیکە بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت.

Image Caption

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی خەندان، «فارس عیسا» سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق لە لێدوانێکدا رایگەیاند: ئەمڕۆ حکومەتی عێراق بڕیاری دا کە  چوارسەد ملیار دیناری دیکە بۆ موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بنێرێت، پێدەچێت ھەتا کۆتایی حەوتەی داھاتوو بگاتە هەرێم.

وەک باسی دەکرێت، لە کۆبونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا بڕیاری ناردنی چوارسەد ملیار دینارەکە بۆ هەرێمی کوردستان دراوە.

ئەوە دوەمین گوژمەی داراییە لە بەغداوە کە رەوانەی هەرێمی کوردستان بکرێت، دوای ئەوەی ئەمڕۆ چوارسەد ملیاری دیکە خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابوریی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

Image Caption

ڕۆژی ڕابردوو «مەسعود حەیدەر» بریکاری وەزارەتی دارایی حکومەتی عێراق ڕایگەیاند، ئەو چوارسەد ملیار دینارەی کە بڕیارە لە عێراقەوە بنێردرێت بۆ هەرێمی کوردستان و حکومەتی هەرێم پێویستی پێیەتی بۆ دابینکردنی موچەی فەرمانبەران، ڕەنگە لە دو ڕۆژی داهاتودا بگاتە هەولێر.

جێگای ئاماژەیە، وەزارەتی دارایی و ئابوریی حکومەتی هەرێمیش لەڕاگەیەندراوێکدا جەختی لەوە کردووەتەوە کە، لەسەر بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ بڕی دووسەد ملیار دینار گەیشتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم لەلقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.

Image Caption

سەرپەیڤ