بەرز بوونەوەی پلەی گەرما لە ھەرێمی کوردستان
May 18, 2023 04:19 Asia/Tehran
لە ئەمڕۆ پێنج شەممەوە پلەکانی گەرما لە ھەرێمی کوردستان بەرزتر دەبنەوە.
بەشی پێشبینیی وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پێشبینییەک دا پەیوەست بە کەشوهەوای ھەرێم ڕایگەیاندووە: پلەکانی گەرما لە چاو ڕۆژانی ڕابردوو بەرزتر دەبنەوە.
بەگوێرەی پێشبینییەکەی وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندن، ئەمڕۆ پێنجشەممە 18/5 ئاسمان بە گشتی ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، پلەکانی گەرما بەرزتر دەبنەوەو هەندێک کات خێرایی با زیاد دەکات و دەگاتە سەروو 25 کیلۆمەتر، ئاڕاستەکەشی روەو باشوری خۆرئاوا دەبێت.
ھەر بە گوێرەی ئەم پێشبینییەی وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندن ، مەودای بینین لە نێوان 8 بۆ 10 کیلۆمەتردا دەبێت.