May 19, 2023 22:00 Asia/Tehran
  • بوردومانی باکوری عێراق لەلایەن فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی تورکیاوە

فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا پارێزگای دھۆکیان بوردومان کرد.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی تەسنیم، سەرچاوەیەکی ئەمنیی عێراقی ڕایگەیاند کە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا گوندەکانی "چیای مەتینا" لە ناوچەی "ئامێدی" سەر بە پارێزگای دھۆکیان بوردومان کرد.

ئەم سەرچاوە عێراقییە وتیشی: لەم بۆردومانەدا چەکدارانی سەربە پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا (پەکەکە) و بە تایبەتی ئۆتۆمبیلێک کە ژمارەیەک چەکداری ئەم حزبەیان هەڵگرتبوو، کرانە ئامانج.

هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر باکووری عێراق لە کاتێکدا ڕوودەدات کە بەغدا گەلێک جار بە نموونەی داگیرکاریی تورکیای زانیوەو شەرمەزاری کردووە. لە ئێستادا زۆرێک لە ناوچەکانی باکووری سوریا و عێراق لە ئەنجامی هێرشە یەکبینەکانی سوپای تورکیا چۆڵ کراون.

سەرپەیڤ