دادگای فیدراڵی عێراق: درێژکردنەوەی چالاکییەکانی پەرلەمانی کوردستان نایاساییە
May 31, 2023 17:15 Asia/Tehran
دادگای باڵای فیدراڵی عێراق درێژکردنەوەی ماوەی پەرلەمانی کوردستانی بە نایاسایی زانی.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی کۆردپرێس؛ لە دانیشتنێکدا دادگای باڵای فیدراڵی عێراق تاوتوێی چەند سکاڵایەک کرد کە یەکێکیان درێژکردنەوەی ماوەی ئێستای پەرلەمانی کوردستان بوو.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، دادگای باڵای فیدراڵی عێراق لەم دانیشتنەدا درێژکردنەوەی ئەم ماوەیەی بە نایاسایی زانی.
«مەحمود محەمەد» وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق لەو بارەیەوە ڕایگەیاندووە، پارتی هەموو هەوڵێکی داوە بۆ ئەوەی لە کۆتایی خولی یاسایی پەرلەمانی کوردستاندا هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت، هەربۆیە داوای ڕێوشوێنی جددی لە لایەنە بەشداربووەکان دەکات لەمەڕ خۆسازدان بۆ پرۆسەی سیاسی و ئامادەکاری لەبارەی هەڵبژاردنەکانەوە لەکاتی دیاریکراوی خۆی دا.