حوزه‌یران 01, 2023 13:28 Asia/Tehran
  • بۆچوونی کەسایەتییەکان لە بارەی حەزرەتی ئیمام خومەینی (رە)

کۆچەر عەلی: ئیمام خومەینی (رە) گەلانی فێری ئازایەتی و توانای ڕووبەڕووبوونەوەی دیکتاتۆرەکان دەکرد.

«کۆچەر عەلی» چالاکوانی سیاسی و یەکێک لە سەرکردەکانی فراکسیۆنی بزوتنەوەی ئیسلامی لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی عێراق، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ پەیامنێری تۆڕی جیهانیی سەحەر لە هەولێر ڕایگەیاند: ئیمام خومەینی (رە) کەسایەتییەکی دیار و کاریگەر بوو کە گەلانی فێری ئازایەتی و توانای ڕووبەڕووبوونەوەی دیکتاتۆرەکان دەکرد بۆ ئەوەی گەلانی چەوساوە و ئازادیخواز بتوانن لە دیدێکی سوکەوە بۆ هەژموونیی دیکتاتۆرەکان بڕوانن کە نمونەی بەرچاوو دیاری ئەو کەسایەتییە گەورەیە لەم بوارەدا، لەناوبردنی ڕژێمی پەهلەوی و هەشت ساڵ خەباتی بەبڕشتانەو بێوچان لەدژی ڕژێمی بەعسی سەددام بوو.

ئەم کارە بوێرانەیەی ئیمام خومەینی و هەروەها پشتیوانی و هاوکاریی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڕۆژە سەختەکانی خەڵکی کوردستانی عێراق بە دیاری کراوی کردنەوەی دەروازەکانی وڵاتەکەیان بۆ داڵدەدانی خەڵکی کوردستانی عێراق، ورە و دەرفەتی بۆ گەلان بەتایبەتی خەڵکی کوردستانی عێراق ڕەخساند ھەتا زیاتر سوور بن بۆ بەشەڕ ھاتن لە دژی ڕژێمی بەعس و سەدام.

سەرپەیڤ