حوزه‌یران 04, 2023 16:20 Asia/Tehran
  • وتەبێژی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق: ھەموو لایەنە سیاسییەکان زیانی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی عێراقیان بەر کەوتووە

«دڵشاد شەهاب» وتەبێژی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئێستا هەرێمی کوردستان پەرلەمانی نییە و ئەمەش کاریگەری لەسەر بەشەکانی دیکەی حوکمڕانیی هەرێم دادەنێت.

وتەبێژی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە، لەئێستادا هەرێمی کوردستان پەرلەمانی نییە، دیارە ئەمەش کاریگەری لەسەر فەرمانگەکانی دیکەی حکومەتیش دادەنێت و هەموو لایەنە کوردستانییەکان لە بەرئەو بۆشاییە یاساییەوە کە لە بەڕێوەبەرایەتییە حکومییەکانی هەرێمی کوردستان دا بەدی ھاتووە توشی زیان ھاتوون.

وتیشی: نەبوونی پەرلەمان و دەسەڵاتی یاسادانان کاریگەری لەسەر بەشەکانی تری حوکمڕانی و پێگەی هەرێمی کوردستان دادەنێت، و گرنگ نییە کەی و کێ بەرپرسیارێتیی هەڵبژاردن دەگرێتە ئەستۆ، بەڵکو گرنگ ئەوەیە کە هەڵبژاردن بەڕێوە بچێت.

ڕۆژی 30ی مانگی مای ئەمساڵ دادگای فیدڕاڵی عێراق بڕیاری خۆی لەمەڕ بە نایاسایی درێژکرانەوەی پەرلەمانی کوردستان دەرکردو بەم پێیە سەرجەم ئەو فەرمانانەی پەرلەمان لەکاتی درێژکرانەوەی چالاکییەکانی دا بە نادروست و نایاسایی دادەنرێن.

سەرپەیڤ