حوزه‌یران 11, 2023 19:40 Asia/Tehran

ئەندامێکی کۆمیسیۆنی ئابوریی پەرلەمانی کوردستانی عێراق وتی: قەیرانی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دوای پەسەندکردنی پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق چارەسەر دەبێت.

«سەباح حەسەن» ڕایگەیاند، قەیرانی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دوای پەسەندکردنی پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق چارەسەر دەبێت، و وتووشیەتی: دوای پەسەندکردنی ئەم پڕۆژە یاسایە، بەغدا موچەی مانگانەی فەرمانبەرانی هەرێم بە بێ قرتاندن ڕەوانەی هەولێر دەکات.

ناوبراو وێڕای ئاماژەکردن بەوەی کە حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پێدانی موچەی فەرمانبەرەکانی مانگانە پێویستی بە ٩٠٠ملیار دینارە، جەختی لەوەش کردەوە کە پشکی مانگانەی هەرێمی کوردستان لە بودجەی عێراق بڕی ١٢٠٠ ملیار دینارە، بەم پێیە هەولێر دەتوانێت موچەی فەرمانبەرەکانی بە بێ قرتاندن و لێبڕین خەرج کات.

ئامانج ڕەحیم سکرتێری کابینەی ماوە بەسەرچووی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق، هەروەها ڕاشیگەیاند، بە پەسەندکرانی مادەی ١٢ی بودجەی ٢٠٢٣ی عێراق، هەرێمی کوردستان بڕی ١٨ ملیاردو ٣١٠ ملوێن دینار کە دەکاتە مانگانە ملیارێک و ٥٢٦ ملوێن دینار وەردەگرێت.

سەرپەیڤ