حوزه‌یران 11, 2023 22:25 Asia/Tehran

نوێنەری بزوتنەوەی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق جەختی لە پاڵپشتیی حزبەکەی کردەوە لە مەڕ پێویستیی ئاگادار بوونەوەی حکومەتی ناوەندیی بەغدا لە شێوازی هەناردەکرانی نەوتی هەرێمی کوردستان.

«ئومێد محەممەد» وێڕای ئاماژە کردن بەوەی کە، لە پێویستیی ئاگادار بوونەوەی حکومەتی ناوەندیی بەغدا لە شێوازی هەناردەکرانی نەوتی هەرێمی کوردستان پشتیوانی دەکەین،وتیشی: هاوکات سەریشمان سوڕماوە لەو ھەنگاوانەی کە لە بارەی بودجەوە لەلایەن باڵە سیاسییەکانەوە ھەڵدەگیرێن و داوامان کردووە بڕگەیەک بخرێتە ناو پڕۆژەیاسای بودجەوە، سەبارەت بە گەڕاندنەوەی ئەو بڕە پارانەی کە بۆ پاشەکەوتی زۆرەملێ لە فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بڕدراوە.

ئاماژەی بەوەشکرد: ئێمە واژۆمان لە نوێنەرانی پەرلەمانی عێراق کۆکردووەتەوە سەبارەت بە گەڕانەوەی پاشەکەوتی زۆرەملێ بۆ فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی عێراق، بەڵام نوێنەرانی ئەو دوو لایەنە کوردستانییە بەشدارییان لەو بابەتەدا نەکرد.

سەرپەیڤ