سەعدی ئەحمەد پیرە: ئەوەی لە بەغدا ڕووی دا، دەرەنجامی ململانێکانی پەرلەمانی ھەرێمی کوردستان بوو
حوزهیران 16, 2023 11:33 Asia/Tehran
سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان ڕایگەیاند: یەکێتی نیشتمانیی کوردستان پێملی زخت و گوشاری هیچکەس نابێت.
سەعدی ئەحمەد پیرە ڕایگەیاندووە، یەکێتی نیشتمانیی کوردستان پێملی قسەی ملھوڕانەی کەس نابێت، ئەوەی لە بەغدا دەگوزەرێت، دەرەنجامی ئەو ململانێیانەیە کە لە پەرلەمانی ھەرێمی کوردستان ڕووی داوە.
بە قسەی ئەم ئەندامەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتیمانی، یەکێتی ھەر ڕۆژە کە تێ دەپەڕێت قسەوباسی نەگونجاوی تازە دەبیسێت، پارتی ئەگەر بابەتێکی بەدڵ نەبێت بەدوای بەدیلێکدا بۆ یەکێتیی دەگەڕێت، ئەمەش لە کاتێکدایە کە کە یەکێتی و پارتی هیچ بەدیلێکیان نییە.
وتیشی: یەکێتی و پارتی وایان لێ ھاتووە کە ئێستاکە بەس سەرقاڵی بابەتگەلی حزبی و وەرگرتنی پشکی خۆیانن، نەک بابەتگەلی نیشتیمانی.