بەهای نەوتی فرۆشراو لە هەرێمی کوردستان لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا 13 ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە
نوێنەرو ئەندامی پێشووی کۆمیسیۆنی نەوت و وزەی پەرلەمانی عێراق، بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە بایی ئەو نەوتەی لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا لە هەرێمی کوردستان فرۆشراوە 13 ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە، ھەولێری بە خۆدزینەوە لە خەرج کردنی موچەی فەرمانبەران تۆمەتبار کرد.
«غالب محەممەد عەلی» وێڕای ئاماژەدان بەوەی کە بڕی نەوتی خاوی بەرھەمھاتوو لە هەرێمی کوردستان لە ساڵی ٢٠٠٧ەوە گەییشتووەتە ملیۆنێک و ٤٥٠ هەزار بەرمیل، وتیشی: زۆرینەی ئەم نەوتە بەرهەم هێنراوە هەناردەی دەرەوەی وڵات کراوە و بە نرخێکی زۆر فرۆشراوە، کەچی هاووڵاتیانی کورد لە هەرێمی کوردستانی عێراق لەم داهاتانە بێبەش کراون.
ئاماژەی بەوەش کرد، داهاتی نەوتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵی ٢٠٢٢ دا ١٣ ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە، بەڵام ئەو بڕە پارانەی کە ڕادەستی خەزێنەی حکومەت کراوە بەس ٥ ملیار دۆلاری بووەو سەرباری ئەوەش فەرمانبەرانی حکومەتی ھەرێم ھەتا مانگی دوانزەی ڕابردووی زایینی موچەی خۆیانیان وەرنەگرتبوو.