ته‌مووز 03, 2023 14:14 Asia/Tehran
  • بەغدا ئەلیەوم : کێشەی نێوان پارتی و یەکێتی بواربۆ دابەش بوونی هەرێمی کوردستان خۆش دەکات

بەغدا ئەلیەوم لە راپۆرتێکدا، نووسی: دوابەدوای ئەو تۆمەتانە کە دەدرێتە پاڵ حکومەتی هەرێم و بەتایبەت سەرۆک وەزیران بۆ جیاوازی دانان لە نێوان سلێمانی و هەولێر لە بواری ئاوەدانیدا ، هەوڵ بۆ دابەش کردنی هەرێم بەدی دەکرێ

بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی بەغدا ئەلیەوم، لەدوای پەرەسەندنی کێشەکانی نێوان پارتی و یەکێتی، ڕۆڵی کورد لە ساحەی سیاسی عێڕاق کەم بۆتەوە.

لەم دواییەدا هەردوو  پارتە دەسەڵاتدارەکەی هەرێم ، هەندێک تۆمەتیان داوەتە پاڵ یەکتری وبەو شێوەیە جورێک لێکترازانی هەرێمی پێوە دیارە.

لێرەدا گرینگترین پرسیار ئەوەی کە ئایا کێشەی هەردوو  پارتە دەسەڵاتدارەکەی هەرێم ئەوەندە قووڵ بووەتەوە کە لە کوردستاندا چارەسەر نابێت و دەبردرێتە بەغدا؟

ئێدریس شەعبان ئەندام پەڕڵەمانی سەربە پارتی ، لە ئەو بارەوە دەڵێت: هەرێم بە زەحمەت و هەوڵێکی زۆر هاتووەتە دی و نابێت بە هەر بەهایەک لەدەست بدرێت.

ئەمە لە حالێكدایە کە حەسەن ئالی، نوێنەری پێشووی یەکێتی پێی وایە کە بەرگری لە دەستکەوت و مافی هاووڵاتیان و مووچەی فەرمانبەران، بە واتای لاواز کردنەوەی هەرێم نییە.

ناوبراو دەڵێت: یەکێتی هەوڵی زۆری بۆ دامەزراندنی حکومەتی هەرێم داوە و هەرگیز دەست بەرداری نابێت.

لەولاشەوە ، بەرپرسی پێوەندییە گشتییەکانی پارتی دەڵێت: دیداری ئەم دواییەی نێوان بەرپرسانی ئەو دوو پارتە زۆر گرینگ بووە و هەوڵەکان لەپێناو چارەسەری کێشەکان درێژەی دەبێت.

 

سەرپەیڤ