وەزیری دارایی هەرێم: لەمەولا بۆ بابەتی مووچە لە عێراق بپرسن
وەزیری دارایی حكومەتی هەرێمی کورستانی عێڕاق ڕایدەگەیەنێت، لەمەولا بۆ بابەتی مووچە پرسیار ئاراستەی وەزارەتی دارایی عێراق بکەن.
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی کەناڵی کوردسات ، لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنوسیدا، ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم ڕایگەیاند، لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە ئەو داخوازییانەی لەلایەن عێراقەوە هەبووە بە وردی جێبەجێكراوە، هیچ بیانویەك نەماوە پێمانى بگرن.
وەزیری دارایی وتیشی: زۆر بە شەفافی ئامادەین بۆ جێبەجێكردنی داواكارییەكانی بەغدا، ئومێدەوارین ئەو گەمارۆیەی بەغدا لە ٢٠١٣ەوە خستویەتییە سەر هەرێم كۆتایی پێبێت.
ڕەتی دەکاتەوە داهاتی ناوخۆ بەشی موچە بکات و دەڵێت: نەخێر داهاتی ناوخۆ بەشی موچە ناكات، چەند مانگێكە نەوت ناڕوات و عێراق داوای داهاتی ٥٠٪ی خاڵە سنورییەكان دەكات، پێویستە لەمەولا بۆ بابەتی موچە پرسیار ئاراستەی وەزارەتی دارایی عێراق بكرێت.