هەرێم و بەغدا ڕێککەوتن و موچەش دابەشدەکرێت
کۆنوسێکی هاوبەش لە نێوان شاندی هەێم و بەغدا واژووکرا سەبارەت بە جێبەجێکردنی بڕگەکانی یاسای بودجە و شایستە داراییەکان، تایبەت بە هەرێمی کوردستان. و بەم نزیکانەش موچەی فەرمانبەران دابەشدەکرێت.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە شاندی حکومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، رۆژی چوارشه‌ممه ڕێکەوتی 26/7/2023 شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشتنه شاری به‌غدا و له‌گه‌ڵ شاندی حكومه‌تی ئیتیحادی كۆبوونه‌وه سه‌باره‌ت به جێبه‌جێكردنی یاسای بوودجه، به مه‌به‌ستی ناردنی شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و له ده‌رئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كه هەردوولا گه‌یشتنه رێكه‌وتن له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی بڕگه‌كانی تایبه‌ت به هه‌رێمی كوردستان لەیاسای بودجەدا.
ئەوەشخراوەتەڕو، له‌و چوارچێوه‌یه‌ش كۆنووسێكی هاوبه‌ش له نێوان هه‌ردوو شانده‌كه واژۆ كرا و بڕیار وایه كه ده‌ست به‌جێ تمویلی هه‌رێمی كوردستان بكرێت .
بڕیار وایە هەر ئەمڕۆ، وه‌فده‌كه‌ى هه‌رێمى كوردستان و وه‌زیرى دارایی حكومه‌تى عێراق كۆببنه‌وه‌و ڕاگه‌یه‌نراوێكى وه‌فده‌كه‌ش ده‌ڵێت، "كۆبونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ وه‌زیرى دارایی بۆ جێبه‌جێكردنى یاساى بودجه‌و ناردنى پشكى هه‌رێمه".
لای خۆیەوە پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویكردەوە، شاندی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراقی گەیشتنە ڕێکەوتن و لەزووترین کاتدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دابەشدەکرێت.
جێی ئاماژەیە، فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان تائێستا موچەی مانگی شەش و حەوتی ئەمساڵیان وەرنەگرتوە و سەرەتای ئەم هەفتەیەش ئاوات شێخ جەناب رایگەیاند، بابەتی مووچە لای ئەوان نەماوە و پێویستەی پرسیاری موچە لە وەزارەتی دارایی عێراق بکرێت.