سلێمانی بەرەو مانگرتنی گشتی هەنگاو دەنێت
له سلێمانی بایكۆتی ده‌وام له لایه‌ن فه‌رمانبه‌ران و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی و كاره‌باو شاره‌وانییه‌كان ده‌ستیان به بایكۆتی ده‌وام كرد و به‌ره‌و مانگرتنی گشتی ده‌ڕوات.
چه‌ند رۆژێكه له سنووری پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و ئیداره سه‌ربه‌خۆكانی گه‌رمیان و راپه‌ڕین مانگرتن و بایكۆتی ده‌وامی فه‌رمانبه‌رانی كه‌رته‌كانی شاره‌وانی، كاره‌باو ته‌ندروستی ده‌ستیپێكردووه و فه‌رمانبه‌ران داوای دابه‌شكردنی مووچه‌كانیان ده‌كه‌ن.
له رۆژی 28ی حوزه‌یرانی 2023، فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان مووچه‌ی مانگی ئایاری 2023یان وه‌رگرت، له‌كاتێكدا ئێستا مانگی ئابه و مووچه‌خۆران، مووچه‌ی دوو مانگیان لای حكومه‌تی هه‌رێمه.
له پێشتریشدا كاتێك بایكۆتی ده‌وام له سلێمانی ده‌ستیپێكردووه له كه‌رته‌كانی ته‌ندروستی و كاره‌باو ئاو و شاره‌وانیه‌كانه‌وه ده‌ستیپێده‌كرد و دواتر بۆ مانگرتن و خۆپیشاندانی گشتی سه‌ری ده‌كێشا.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 1ی ئابی 2023، به‌شێك له پزیشكانی نه‌خۆشخانه‌ی شار‌و بنكه ته‌ندروستییه‌كانی سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان مانگرتنیان له ده‌وام راگه‌یاند، هه‌روه‌ك فه‌رمانبه‌رانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی و راپه‌ڕین و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ش به‌هۆی دواكه‌وتنی مووچه‌كانیانه‌وه بایكۆتی ده‌وامیان راگه‌یاند.