ئاب 06, 2023 12:35 Asia/Tehran
  • کەشناسى هەرێمی کوردستانی عێڕاق : پلەکانى گەرما بەرز دەبنەوە

کەشناسى هەرێم بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ و سبەى ئاسمان ساماڵ دەبێت، بەڵام سبەى پلەکانى گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ کەمێک بەرز دەبنەوە.

کەشناسى هەرێمی کوردستانی عێڕاق بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت و خێراى با لەنێوان ١٠ بۆ ١٥ کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا و مەوداى بینین لە نێوان هەشت بۆ ١٠ کیلۆمەتر دەبێت .

لە بەشێکى دیکەى ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، سبەى ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانى گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ کەمێک بەرز دەبنەوە.

ئەوەش خراوەتە ڕوو، بەپێى پێشبنیەکان ئەمڕۆ بەرزترین پلەى گەرما لە گەرمیان دەبێت، کە ٤٧ پلەیە و نزمترین پلەى گەرماش لە حاجى ئۆمەران دەبێت، کە ٣٠ پلەیە.

 

 

 

سەرپەیڤ