محه‌مه‌د قادر زاده ‌كورته ‌باڵاترین پیاوی جیهان لەهەولێرە
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i420617-محه_مه_د_قادر_زاده_كورته_باڵاترین_پیاوی_جیهان_لەهەولێرە
كورته ‌باڵاترین پیاوی جیهان، کوردی ئێرانە و لەگەڵ باوکى لەلایەن پارێزگارى هەولێر پێشوازى لێکرا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 15, 2023 13:02 Asia/Tehran
  • محه‌مه‌د قادر زاده ‌كورته ‌باڵاترین پیاوی جیهان لەهەولێرە

كورته ‌باڵاترین پیاوی جیهان، کوردی ئێرانە و لەگەڵ باوکى لەلایەن پارێزگارى هەولێر پێشوازى لێکرا.

ڕۆژى سێشەممە (15/ئاب/2023) ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر له‌ دیوانی پارێزگا، پێشوازی له‌ محه‌مه‌د قادر زاده‌ وەك بچوکترین پیاوی جیهان كرد كه‌ دووجار ناوی چۆته‌ فه‌رهه‌نگی گینسەوە.

پارێزگاى هەولێر لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "وه‌ك رێزلێنان پارێزگاری هه‌ولێر محه‌مه‌د قادر زاده‌" كه‌ بچوکترین پیاوی جیهانه‌ له‌ شوێنی خۆی داناو خۆشحاڵی به‌ دیداری ناوبراو ده‌ڕبڕی كه‌ دووجار ناوی چۆته‌ کتێبی گینسەوە جارێك له‌ ئیمارات و جارێكی تر له‌ ئیتالیا" لە ئێستاشدا خاوه‌نی بچووكترین ده‌ست و كورترین باڵایه‌ له‌ جیهان ."

محه‌مه‌د قادر زاده‌، لە گوندێکی سەر بە شاری بۆکان لەدایکبووە، بەرزی باڵای (65) سانتیمەتر،‌ به‌وه‌ ناسراوه‌ به‌به‌رده‌وامی جل و به‌رگی كوردی ده‌پۆشێ، وا بڕیارە وه‌ك ئه‌كته‌ری سه‌ره‌كی به‌شداری له‌ فیلمی ( ئای فۆن چوارده‌) بکات، كه‌ ناوه‌رۆكێكی مرۆیی و تراژیدیه.