ئاب 18, 2023 08:39 Asia/Tehran
  • بنکەی سەرسنووریی «حاجی عومران» پێشوازی لە زیارەتکارانی ئەربەعینی حسەینی دەکات

کونسولی گشتیی ئێران لە هەولێر باسی ئامادە کرانی بەستێنی بنکەی سەرسنووریی «حاجی عومران»ی کرد بۆ پێشوازی لە زیارەتکارانی ئەربەعینی حسەینی .

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئێران پرێس ڕۆژی پێنجشەممە؛ "نەسروڵڵا ڕەشنودی"، کونسولی گشتیی ئێران لە هەولێری هەرێمی کوردستان، بە ئاماژەدان بە خۆشکرانی بەستێن لە سنووریی «حاج عومران» ڕایگەیاند: بە پشتبەستن بە پلان و هەماهەنگیی نێوان کۆماری ئیسلامیی ئێران و هەرێمی کوردستانی عێراق، پێشبینی دەکرێت کە لە ئەربەعینی حسەینیی ئەمساڵ دا زیاتر لە ٥٠٠ هەزار زیارەتکار لەم سنوورە تێپەڕن.

بڕیارە زیارەتکارانی پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات، ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، ئەردەبیل و گێڵان لە سنووری حاج عومرانەوە بچنە نێو عێراق.

پێویستە ئاماژە بەوەش بکرێت کە بەرپرسان و دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان ماوەیەکی زۆرە کاروان و ڕێکخستن و ئاسانکاری و خزمەتگوزاری بۆ زیارەتکاران ئامادە دەکەن.

سەرپەیڤ