بافڵ تاڵەبانی گەیشتە تاران
ئهیلوول 09, 2023 19:13 Asia/Tehran
بافڵ تاڵەبانی سهرۆكى یهكێتى گەیشتە تارانو لەگەڵ بەرپرسانی ئێران کۆدەبێتەوە، سهرچاوهكانى ههواڵیش دهڵێن: لهگهڵ بهرپرسانى باڵاى ئهو وڵاته دیدارو چاوپێكهوتنى دهبێت.
شایانی باسە درەنگانی شەوی ڕابردوو بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان بەسەردانێک گەیشتۆته تارانی پایتەختی کۆماری ئیسلامی ئێران.
لهو زانیاریانهى ئاشكراكراون، سەردانەکەی بافڵ تاڵەبانی لەسەر داوای ئێران بوەو بڕیارە لەگەڵ گەورە بەرپرسانی ئەو وڵاتەدا کۆببێتەوە.
هەر بەگوێرهى زانیارییەکان، هۆکاری سەردانەکەی بافڵ تاڵەبانی گفتوگۆکردنە لەبارەی بەستنی کۆنگرەی حزبەکەیانو ناکۆکیەکانی یەکێتیو پارتیو هەروەها کێشەو گرفتەکانی هەرێمو بەغداو دۆخی کەرکوکیش بەشێکی دیکەی گفتوگۆکانیان دەبێت.