ئه‌یلوول 16, 2023 14:02 Asia/Tehran
  • پێشبینی كەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەینێ ڕاگەیەندرا

كەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی کەش و هەوای ئه‌مرۆ و سبه‌ینێی بڵاوکردەوە، به‌پێی پێشبینییه‌كانیش پلەكانی گەرما بە جێگیری دەمێننەوە و ئاسمان ساماڵ دەبێت.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، ئەمڕۆ شەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەكانی گەرما نزیك دەبنەوە لە تۆماركراوەكانی دوێنێ.

سبەینێ یەكشەممە،ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەكانی گەرما نزیك دەبنەوە لە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : 37

سلێمانی : 35

دهۆک : 36

کەرکوک : 38

هەڵەبجە : 37

 زاخۆ : 36

سۆران : 35

حاجی ئۆمەران : 25

 گەرمیان : 40

 

 

 

سەرپەیڤ