ئه‌یلوول 17, 2023 15:12 Asia/Tehran
  • كه‌شناسی هه‌رێم: پله‌كانی گه‌رما جێگیرن

كه‌شناسی هه‌رێمی کوردستانی عێڕاق رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ ئاسمان ساماڵ ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رماش نزیك ده‌بن له‌ تۆمار كراوه‌كانی دوێنێ و گۆڕانكارییان به‌سه‌ردا نایات.

له‌ بڵاوكراوه‌یه‌كی كه‌شناسی هه‌رێمدا هاتووه‌: ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌، سبەینێ دووشەممە 18ی ئه‌یلولی 2023، ئاسمان جووباره‌ ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای ئه‌مڕۆی شاره‌كانی هه‌رێم:

هەولێر: 36 پلەی‌ سیلیزی‌

سلێمانی: 36 پلەی‌ سیلیزی‌

دهۆک: 36  پلەی‌ سیلیزی‌

کەرکوک: 38 پلەی‌ سیلیزی‌

هەڵەبجە: 37 پلەی‌ سیلیزی‌

زاخۆ: 37 پلەی‌ سیلیزی‌

حاجی ئۆمەران: 25 پلەی‌ سیلیزی‌

سۆران: 35  پلەی‌ سیلیزی‌

گەرمیان:  40  پلەی‌ سیلیزی‌.

 

سەرپەیڤ