کەشناسی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای بڵاوکردەوە
بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ١٨ی ئەیلولی ٢٠٢٣ بهڕێوهبهرایهتی گشتی كهشناسی و بوومەلەرزەی هەرێم سهر به وهزارهتی گواستنهوه و گەیاندن پێشبینییەکانی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و رایگهیاند" ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان بەگشتی ساماڵ دەبێت".
بەپێی زانیارییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ بەگشتی ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ و خێراى با (١٠ – ٢٠)کم دەبێت بە ئاراستەی باکووری خۆرئاوا، مەوداى بینین (٩ - ١٠)کم دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەینێ سێشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرماش بە جێگیری دەمێننەوە و خێراى با (١٠ – ٢٠)کم دەبێت بە ئاراستەی باکوری خۆرئاوا، مەوداى بینین (٩ - ١٠)کمە.
هەروەها بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو لە هەولێر (٣٧) پلە، سلێمانی (٣٤) پلەى سیلیزى، دهۆک (٣٥) پلە، کەرکوک (٣٩) پلە، هەڵەبجە (٣٨) پلە، زاخۆ (٣٦) پلە، حاجی ئۆمەران (٢٧) پلەى سیلیزى و گەرمیان (٤٠) پلەى سیلیزى دەبێت