کەشناسی هەرێم باری کەشوهەوای سبەی راگەیاند
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم پێشبینی دەکات ئەمڕۆ پێنج شەممە و سبەی هەینی کەشوهەوا وەک رۆژانی رابردووبن و گۆڕانکاری ئەوتۆیان بە سەردا نایەت.
کەشناسی کەشوهەوای ئەمڕۆ پێج شەممەی بەم شێوەیە راگەیاند:
کەش، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێ پەڵە هەوری جیا جیا .
خێرای با، لەسەرخۆ- مامناوەند١٠-٢٠ کم /ک دەبێت .
ئاراستەی با، باکووری خۆرئاوا دەبێت .
پلەکانی گەرما، نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ .
مەودای بینین، لە نێوان ٨-١٠ کم دەبێت.
سبەی هەینی ٢٩ ی ئەیلول بەم شێوەیە دەبێت:
کەش، ئاسمان لەنێوان ساماڵ و پەڵە هەوردا دەبێت .
خێرای با، لەسەرخۆ- مامناوەند ١٠-٢٠ کم /ک دەبێت .
ئاراستەی با، باکووری خۆرئاوا دەبێت .
مەودای بینین، لە نێوان ٨-١٠ کم دەبێت.
پلەکانی گەرما، نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر:٢٨ پلەی سیلیزی
سلێمانی:٣٥ پلەی سیلیزی
دهۆک: ٣٧ پلەی سیلیزی
کەرکوک: ٣٩ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: ٣٧ پلەی سیلیزی
زاخۆ: ٣٨ پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: ٢٢ پلەی سیلیزی
سۆران:٣٥ پلەی سیلیزی
گەرمیان: ٤٠ پلەی سیلیزی