کەشناسی هەرێم : کەش تاوەباران و بروسکە دەبێت
کەشناسیی هەرێمی کوردستانی عێڕاق پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ ئەمڕۆ و سبەینێ بڵاوکردەوە، بەپێی پێشبینییەکان سبەینێ تاوەباران و بروسکە دەبێت و ئەمڕۆش لە ناوچە شاخاوییەکان پڕوشکەباران دەبارێت.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستانی عێڕاق پێشبینیی دەکات، ئەمڕۆ سێشەممە، ئاسمان نیمچەهەور دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکان ئەگەری پروشکەباران و هەورە تریشقە هەیە بەتایبەتی لەناوچە شاخاوییەکانی سنووری پارێزگای دهۆک.
هەروەها لە سەرجەم ناوچەکانی هەرێمی کوردستان پلەکانی گەرما 1 بۆ 2 پلە بەرزدەبنەوە، تەنها لە پارێزگای دهۆک پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە.
هەرەوەها سبەینێ چوارشەممە، ئاسمان بەگشتی لەنێوان هەور و نیمچەهەور دەبێت، ئەگەری تاوەباران و بروسکە ی پچرپچڕ هەیە لە ناوچە جیا جیاکان و ئەگەرى بارانى مامناوەند و هەورە تریشقە هەیە لە ناوچە شاخاوییەکانى باکوور و باکوورى رۆژهەڵاتی هەرێم.