تشرینی یه‌که‌م 05, 2023 13:52 Asia/Tehran
  • یەکەم بەفری ئەمساڵ لە هەرێمی کوردستانی عێڕاق باری

بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە یەکەم بەفری ئەمساڵ لە لوتکەی چیا بەرزەکانی هەڵگورد و حەساری سەکرانی سنووری باڵەکایەتی باری.

بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵی چۆمان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، لەسەنتەری قەزای چۆمان رێژەی باران بارین نزیکەی 16 ملم بووە لەسەر چیاکانی باڵەکایەتی وهەڵگورد وحەسارو سەکران بەفر باریوە.

لەراگەیەندراوەکەدا هاتووە کە لەچەند مانگی پێشتردا باران بارینی پێشوەختە لە چۆمان باریوە، بەجۆرێک، لە 30ی ئابدا پێنج ملیم باران باریوە.

ئەمساڵ بەراورد بە ساڵی رابردوو بارانبارین نزیکەی مانگێک پێش کەوتووە هەروەها بەفریش زیاتر لە 20 ساڵ دەبێت لەو کاتەدا نەباریوە.

 

سەرپەیڤ