کەشناسی هەرێم : پێشبینی کەشوهەوای هەینی راگەیاند
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم پێشبینی دەکات کەشوهەوای ئەمڕۆ پێنج شەممەو سبەی هەینی هاوشێوەی رۆژانی رابردوو دەبێت کە هەور و ناوبەناو باران دەبێت
ئەمڕۆ پێنج شەممە بەمشێوەیە دەبێت:
کەش، ئاسمان بە گشتی نیمچە هەور دەبێت .
خێرای با، لەسەرخۆ ١٥-٢٠ کم /ک دەبێت .
ئاراستەی با، باکووری خۆرئاوا .
پلەکانی گەرما، بەگشتی نزیک دەبێتەوە بە بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ .
مەودای بینین، لە نێوان ٨-١٠ کم دەبێت.
سبەی هەینی بەم شێوەیە دەبێت:
کەش، ئاسمان لەنێوان پەڵە و ساماڵ دەبێت .
خێرای با، لەسەرخۆ- مامناوەند ٢٠-١٠ کم /ک دەبێت . لەکاتەکانی دوایی نیوەڕۆ کەمێک چالاک دەبێت.
ئاراستەی با، باکووری خۆرئاوا دەبێت .
مەودای بینین، لە نێوان ٨-٩ کم دەبێت.
پلەکانی گەرما، بەرز دەبێتەوە بە ١-٢ بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر:٢٩ پلەی سیلیزی
سلێمانی: ٢٧ پلەی سیلیزی
دهۆک:٢٦ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە:٢٨ پلەی سیلیزی
زاخۆ: ٢٦ پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: ٢١ پلەی سیلیزی
سۆران:٢٥ پلەی سیلیزی
گەرمیان: ٣٠ پلەی سیلیزی