تشرینی یه‌که‌م 07, 2023 21:04 Asia/Tehran
  • کەشناسی هەرێم: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

بەیانی ئەمڕۆ شەممە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێمی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ڕەوشی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردەوە و دەڵێت" ئەمڕۆ پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە".

بەپێی پێشبینییەکانی دەستەی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ بەگشتی ئاسمان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرما (یەک تا دوو) پلەی سیلیزی بەرزدەبنەوە، خێرای باش (١٠ – ٢٠)کم دەبێت بە ئاڕاستەی باکووری خۆرئاوا و مەودای بینین (٨ – ١٠)کم دەبێت.  

لە بەشێکی دیکەی بڵاوکراوەکەدا کەشناسی هەرێم دەربارەی کەشوهەوای سبەینێ یەکشەممە ئاماژە بەوە دەکات، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت پاشان دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو، پلەکانی گەرماش بە جێگیری دەمێننەوە، هاوکات خێرای با (١٠ – ٢٠)کم دەبێت، ئاڕاستەکەشی ڕووەو باکوری خۆرئاوا دەبێت و مەودای بینین (٨ – ١٠) کم دەبێت.  

کەشناسی لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا لەبارەی پلەی گەرمای سبەی ناوچە جیاجیاکان پێشبینی دەکات کە (هەولێر ٣٣، سلێمانی ٣٢، دهۆک ٣٢،  هەڵەبجە ٣٤، زاخۆ ٣٢، سۆران ٣٠، حاجی ئۆمەران ٢٤، گەرمیان ٣٦)ی پلەی سیلیزی دەبن.

سەرپەیڤ