کەشناسی هەرێم وادەی بارانبارینی لە سەنتەری شارەکان راگەیاند
بە پێی راگەیاندراوی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێم ئەمڕۆ دووشەممە ٩ی تەشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ ئاسمان دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەورلە ناوچە شاخاوییەکانی سنووری پارێزگای دهۆک لە کاتەکانی ئێوارەدا دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو لەگەڵ نمە بارانی کەم ، لە سەر بەشێک لە سنووری ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای دهۆک لە ئێوارە و شەودا.
خێرای با لەسەرخۆ و مامناوەند ١٠-٢٠ کم بەرەو باکووری خۆرئاوا دەبێت، پلەکانی گەرماش نزیک دەبێتەوە لە تۆمارەکانی دوێنێ.
لە بەشێکیتری راگەیاندراوەکە هاتووە کە سبەی سێشەممە ١٠ی تەشرینی یەکەم کەشی ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە هەندێ کات دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، باران بارین لە سەر ناوچە جیاجیاکان بەشێوەی نمە باران دەبارێت لە کاتەکانی بەیانی بەتایبەت لەسەر ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان.
لە دوای نیوەڕۆ ئاستی دابارین کەمێک زیاتر دەبێت بە تایبەتی لە سنووری پارێزگای دهۆک و ناوچە شاخاوییەکان,سەنتەری پارێزگای هەولێر و سلێمانی و هەڵەبجە ئەگەری نمە بارانێکی کەمی هەیە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بەم شێوەیە:
هەولێر: ٢٩ پلەی سیلیزی
سلێمانی : ٢٨ پلەی سیلیزی
دهۆک : ٢٦ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : ٢٩ پلەی سیلیزی
زاخۆ : ٢٧ پلەی سیلیزی
گەرمیان: ٣٤ پلەی سیلیزی