تشرینی یه‌که‌م 18, 2023 16:14 Asia/Tehran
  • کەشناسی هەرێم: پلەکانی گەرما نزم دەبێتە

کەشناسی هەریم کەشی ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردەوە و رایگەیاند لە ناوچە شاخاوییەکان ئەگەری بارانبارین هەیە و پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە " ئەمڕۆ چوارشەممە ١٨ی تەشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ کەشی ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت و

پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

 بە پێی زانیارییەکانی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن کەشی سبەی پێنجشەممە کەشی ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، لە ناوچە شاخاویەکان دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو لەگەڵ بارینی باران لە ناوچە شاخاویەکانی باکور و باکوری رۆژهەڵاتی هەرێم و هەندێک ناوچەی پارێزگای دهۆک.

پلەکانی گەرما بەگشتی نزیک دەبیتەوە جگە لە پارێزگای دهۆک کەمێک نزم دەبێتەوە بە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

سلێمانی ٢٦ پلەی سلیزی

هەولێر ٢٨ پلەی سلیزی

دهۆک ٢٧ پلەی سلیزی

هەڵەبجە ٢٨ پلەی سلیزی

زاخۆ ٢١ پلەی سلیزی

حاجی عۆمەران ١٥ پلەی سلیزی

سۆران ٢٧ پلەی سلیزی

گەرمیان ٣٢ پلەی سلیزی

 

 

 

سەرپەیڤ