تشرینی یه‌که‌م 26, 2023 22:20 Asia/Tehran

ئەندامێکی پارتی دیموکڕاتی کوردستان ڕایگەیاند کە هۆکاری شەڕەکەی نێوان ئەرتەشی ئێراق و هێزەکانی پێشمەرگە لە مەخموور هاودەنگ نەبوونی لایەنەکان لەسەر جێگیربوونیان لەو ناوچە بوە.

"وەفا محمد کەریم"ی لەمیانەی وتووێژێک دا ڕایگەیاند کە شەڕەکەی ئەمدوایانەی نێوان هێزەکانی ئەرتەشی ئێراق و هێزەکانی پێشمەرگە لە بەرزایەکانی قەرەچۆغی نزیک مەخموور لەبەر هاودەنگ نەبوونی دوولایەن لەسەر جێگیرکردنی هێزەکانیان لەو ناوچە بوە لەدوای بۆردومانی ناوچەکە لەلایەن فڕۆکەکانی تورکیاو چۆڵکرانی لەلایەن هێزەکانی پەکەکەوە، دیارە چوار ناوچە لە مەخموور هەن کە چەکدارانی پەکەکە بەئامانجی پارێزگاری لە پەناخوازەکانیان لێی جێگیر بوون کە بە ناوچەگەلێکی ستراتیژی دێنە ئەژمار.

ئەو ئەندامە باڵایەی پارتی ڕایگەیاند کە بڕیار وابوو کە ئەو ناوچانە بەشێوەیەکی یەکسان لەنێوان ئەرتەش و پێشمەرگەدا دابەش بێ بەڵام لەدوای هەوڵی پێشمەرگەکان بۆ چنیان بۆ ئەو ناوچانە ئەرتەشی ئێراق هاوەنبارانی کردوون وکە بۆتە هۆی شەهیدبوونی سێ پێشمەرگەو برینداربوونی حەڤدە کەس کە ئەو کارەش لەلایەن پێشمەرگەکانەوە وڵام دەدرێتەوەو دەبێتە هۆی شەهیدبوونی دوو ئەرتەشی ئیراق و برینداربوونی دوو کەسی دیکە.

سەرپەیڤ