بڕیارە ئهمرو وه‌فدێکى هه‌رێمی کوردستان بچێتە به‌غدا
سه‌ربارى لێدوانێکى پارتى سەبارەت بە ڕاگرتنى کۆبونه‌وه‌ى وه‌فده‌کانى هه‌ولێرو به‌غدا سه‌باره‌ت به‌پرسى موچه‌و پرسى نهوتو گاز، بڕیارە ئهمرو دوشەم وه‌فدێکى هه‌رێمی کوردستان سەردانی به‌غدا بکا، سه‌رچاوه‌یه‌کیش ئاگاداریش زانیاریى زیاترى لهوپەیوەندیەدا ڕاگه‌یاندوه.
سەرچاوەیەکی ئاگادار ئاشکرایکردوه، وه‌فدێکى حکومەتی هەرێم بەسەرۆکایەتی ئاوات شێخ جەناب"ی وەزیری دارایی دەچێتە بەغداو پرسی موچەو بودجە لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی عێراق تاووتوێدەکات.ئەوەش لەکاتێکدایە کە شێروان دوبهردانى په‌رله‌مانتار له به‌غدا، له‌ڕێگه‌ى میدیا عێراقیه‌کانه‌وه ئاشکرایکردبوو، تاوه‌کو دواى سه‌رى ساڵ، سه‌رجه‌م کۆبونه‌وه‌کانى هه‌ولێرو به‌غدا سه‌باره‌ت به‌پرسى موچه‌و بودجه‌و کێشه‌کانى یاساى نهوتو گاز ڕاده‌گیرێن.سه‌ردانى ئه‌و وهفدهى حکومه‌تى هه‌رێمیش له‌کاتێکدایه، ئەم مانگەش جارێکی دیکە ناردنی بڕی ئەو حەوسەد ملیار دینارە دواکەوتوە کە مانگانە حکومەتی عێراق وەک قەرز بۆ هەرێمی کوردستانی دەنێرێت‌و شه‌وى ڕابردوش وته‌بێژى حکومه‌تى هه‌رێم نیگه‌رانى حکومه‌تى له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و پرسه ڕاگه‌یاندو هۆشداریدا لهههڵوێستى نوێى حکومه‌تى هه‌رێم.لە هەژدەی ئەم مانگەش وهفدى حکومەتی هەرێم بۆ خستنەڕووی داتا‌و زانیاریی ورد لەبارەی موچەو ژمارەی موچەخۆران، لەگەڵ لیژنەی دارایی په‌رله‌مانى عێراق‌و وەزیری دارایی عێراق لەبەغدا کۆبونەوە.