تشرینی دووه‌م 03, 2023 10:30 Asia/Tehran

خۆڕاگری ئیسلامیی عێراق بنکە و مەتەرێزەکانی هێزەکانی ئەمریکای لە هەولێر بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان دایە بەر پەلامار.

خۆڕاگری ئیسلامیی عێراق شەوی ڕابردوو بە دەکارهێنانی دوو فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی جەنگی، بنکەی هێزە سەربازییەکانی ئەمریکای لە هەولێر دایە بەر پەلامار.

هەروەها هەواڵدەری ڕۆیتێرزیش ڕایگەیاندووە کە بنکەی ئاسمانیی ئەلحەریر لە باکووری عێراق کە هێزی ئەمریکایی تێدا سەقامگیرە، لە لایەن درۆنێکەوە کەوتۆتە بەر پەلامار.

خۆڕاگریی ئیسلامی لە عێراق جەختی کردووە لە ئاراستەی یارمەتیدانی خەڵکی غەززە و لە وەڵام بە جەنایەتەکانی ڕژێمی داگیرکەری زایۆنی، بەردەوام دەبێت لە ئەنجام دانی هەڵمەتەکانی.

خۆڕاگری ئیسلامی ئێراق هەفتەی ڕابردوو ڕایگەیاندبوو لەبەر ئەوەی ئەمریکا دەستی هەیە لە کوشتار و جەنایەتی دژ بە خەڵکی غەززە، پەلامارەکانی بۆ سەر بنکە و ناوەندەکانی واشینگتۆن لە ناوچەکە تووندتر دەکاتەوە.

سەرپەیڤ