تشرینی دووه‌م 13, 2023 13:00 Asia/Tehran

وەزیری نەوتی عێراق لەبارەی ئامانجەکانی لە سەردانی هەولێر وتی: ئێمە بۆ لێک نزیک کردنەوەی ڕوانگە و بۆچوونەکان لەبارەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستانەوە هاتووین بۆ هەولێر و هەناردەی نەوت بۆ عێراق گرینگە لەبەر ئەوەی کە بۆ دابین کردنی بوودجە پێوستی پێیە.

شاندی باڵای وەزارەتی نەوتی عێراق کە بە سەرۆکایەتیی حیان عبدالغنی، وەزیری نەوتی عێراق سەردانی هەولێری کردووە و لەگەڵ کەماڵ محەممەد وەزیری سەرچاوە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان و کاربەدەستانی دیکەی حکومەتی هەرێم دیداری کردووە، لە پرێس کۆنفرانسێکدا ڕایگەیاند کە ئامانجی لە سەردانی هەولێر، نزیک کردنەوەی ڕووانگە و بۆچوونەکانی دوو حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستانە لە بواری بەرهەم هێنانەوە و هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستانی عێراق.

وەزیری نەوتی عێراق وتیشی: بە پێی یاسای بودجەی گشتیی حکومەتی فیدراڵی، هەرێمی کوردستان دەبێ ڕۆژانە چوارسەد هەزار بەرمیل نەوت رادەستی وەزارەتی نەوتی عێراق بکات، هەوڵی ئێمەش لەسەر ئەوەی کە لە دیدارمان لەگەڵ کاربەدەستانی هەرێم هەموو کێشەکان چارەسەر کەین تا بە هەل ومەرجێکی ئاسانتر هەناردە کردنی نەوت دەست پێ بکەینەوە.

وەزیری نەوتی عێراق سەبارەت بە هەڵوێستی تورکیا لەبارەی دەسپێکرانەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: ئێمە لەگەڵ تورکیا تەباین لەسەر دەستپێکرانەوەی هەناردە کرانی نەوتی هەرێمی کوردستانی عێراق. 

سەرپەیڤ