تشرینی دووه‌م 13, 2023 15:30 Asia/Tehran

ئەنجومەنی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازیی زانکۆی سلێمانی ڕایگەیاند کە بەردەوام دەبن لە مانگرتن و خۆپیشانداندا.

ئەنجومەنی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازیی زانکۆی سلێمانی لە کۆبوونەوەی ڕۆژی رابردوویاندا  و لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: دیسان لە بەردەم باڵاخانەی سەرەکیی زانکۆی سلێمانی خۆپیشاندان بەڕێوە دەبەن.

مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازیی لە هەرێمی کوردستان ڕایانگەیاندووە کە کۆبوونەوەکانیان بە مانای بەردەوام بوونی مانگرتن و پێداگرییان لە سەر دابین کرانم داخوازەکانیانە  و هەتا ئەو کاتەی داواکارییەکانیان جێبەجێ نەکرێ، درێژە دەدەن بە خۆپیشاندان.

ژمارێک لە مامۆستایان لە سلێمانی دوو مانگە کە دەستیان داوەتە مانگرتن و پێداگرن لەسەر ئەوەی کە هەتا ئەو کاتەی داخوازەکانیان جێبەجێ نەکرێ ، مانگرتنەکانیان درێژە پێ دەدەن. 

سەرپەیڤ