٣٨ پارتی سیاسیی هەرێمی کورستان ڕێگەیان پێدرا بۆ بەشداری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی
کۆمیساریای باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند کە ٣٨ پارت و کۆتلەی سیاسیی هەرێمی کورستان ڕێگەیان پێدراوە بۆ بەشداری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانیی ئەم ناوچەیە.
کۆمیساریای باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند کە ٣٨ پارت و کۆتلەی سیاسیی هەرێم کە موڵەتی چالاکیی فەرمییان بە شێوەی فەرمی پشتڕاست کراوەتەوە، ڕێگەیان پێدراوە بۆ ئەوەی بەشداری بکەن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانیی هەرێمی کوردستانی عێراقدا.
کۆمیساریای باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند؛ ئەندامانی ئەم کۆمیساریایە شیاوەتی پارتەکانیان بۆ بەشداری لە پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانیی هەرێم و هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بە پێی یاسای پەسەنکراوی ساڵی ٢٠١٥ لێکداوەتەوە و ٣٨ پارت و کۆتلەی سیاسی ڕێگایان پێدراوە لە هەڵبژاردنی پەرلەمانیی هەرێمی کوردستان بەشداری بکەن.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق ئاگوستی ڕابردوو، بیست و پێنجی فێڤرییەی دووهەزار و بیست و چواری بە کاتی بەڕێوەچوونی شەشەمین خولی هەڵبژاردنی پەرلەمانیی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند.
شایانی باسە ئەم هەڵبژاردنانە تائێستا دوو جار دواخراوە.