کانونی یه‌که‌م 07, 2023 20:30 Asia/Tehran

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند داوایان لە بەغدا کردووە سێ قەرزی دیکەیان بۆ بنێرێت بە مەبەستی دابەشکردنی موچەی فەرمانبەران.

پێشەوا هەورامانی رایگەیاند:داوایان لە بەغدا کردووە سێ قەرزی دیکەیان بۆ بنێرێت بە مەبەستی دابەشکردنی موچەی فەرمانبەران.

ئاماژەی بەوەشکردووە، حکومەتی هەرێم ئەرکی سەرشانی خۆی بەرامبەر بەغدا جێبەجێ کردووە.

لەبارەی وادەی هاتنی دوایین 700 ملیار دینارەکەش، وتەبێژی حکومەتی هەرێم وتوویەتی: چاوەڕێ دەکەن پەوتەی داهاتوو پارەکە بگات.

پێشەوا هەورامانی لەبارەی پرسی هەناردەکردنەوەی نەوتیشەوە رایگەیاند هەندێک بەرەوپێشچون هەیە.

راشیگەیاند: پەیوەندییەکی باش لەنێوان مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە ئارادایەو دوو بۆچوونی هاوشێوە لە عێراق و هەرێمی کوردستاندا بەدی دەکرێت.

سەرپەیڤ