کانونی یه‌که‌م 11, 2023 15:00 Asia/Tehran

نوێنەری تورکمانی پێشووی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، هەردوو حزبی دەسەڵاتداری هەرێمی کوردستانی بە سەبەبکاری قەیرانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم زانی و وتی: ئەم دوو حزبە پارە لە بەغدا وەردەگرن و لە نێوان خۆیان دابەشی دەکەن.

جاسم محەممەد جەعفەر لە چاوپێکەوتنێکدا ڕایگەیاند: هەردوو پارتی دەسەڵاتدار لە هەرێمی کوردستانی عێراق واتە پارتی دیموکرات و یەکێتی نیشتمانی لە بەغدا پارە وەردەگرن و لە نێوان خۆیان دابەشی دەکەن،  بەشێک لەو پارەیەش دەنێرن بۆ وڵاتانی ئەوروپایی و وڵاتانی دیکەیش.

ئەم نوێنەرە تورکمانەی پێشووی پەرلەمانی عێراق وتیشی: مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەبێ ڕاستەوخۆ لە لایەن بەغداوە بدرێت و نابێ ئەم مووچەیە بۆ هەولێر بنێرن.تا بەم شێوە پێش بگیردرێ بە گوێرزانەوەی پارەی مووچەی فەرمانبەران بۆ دەرەوەی عێراق لە لایەن دوو پارتی دەسەڵاتداری هەرێمەوە.

جاسم محەممەد جەعفەر ڕایگەیاند: زۆربەی بانکەکان لەوان بانکی بیانیش لە هەرێمی کوردستان کار دەکەن، بەڵام کاتێک باسی کرانەوەی لقی بانکە حکومییەکانی عێراق لە هەرێم دەکرێت، هەولێر نەیارەتی دەکات و کار کردن لەگەڵ ئەو جۆرە بانکانە بە قەدەغە ڕادەگەیەنێت.

سەرپەیڤ