کانونی یه‌که‌م 13, 2023 13:30 Asia/Tehran

سەرکۆنسوڵی ئێران لە هەولێر، پێوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران بەتایبەت پێوەندیی کۆمەڵایەتیی نێوان خەڵکی بە کۆن و مێژوویی وەسف کرد و وتی کە دەبێ خێرا بەدواداچوون بکرێ بۆ هەر کێشە و گرفتێک.

نەسرووڵڵا ڕەشنوودی سەبارەت بە ڕفێندرانی دوو شاروومەندی هەرێمی کوردستان لە ئێران و بەدواداچوونی یاسایی بۆ ئازادکرانیان، بە ئاماژە بەوە کە پێوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران، بەتایبەت پێوەندیی کۆمەڵایەتیی نێوان خەڵک کۆن و مێژووییە، وتیشی: ئەوە یەکەم جارە وەها شتێک ڕوو دەدات و خێرا بەدواداچوون کراوە بەو سکاڵایەی لەم بارەوە کراوە.ڕەشنوودی وتی: دەستەی پیاوڕفێن گیراون و سزا دەدرێن. وتیشی: ئازادکرانی دوو شاروومەندی ڕفێندراوی هەرێمی کوردستان لە ئێران، دوو تا سێ هەفتەی خایاندووە و پیاوڕفێنەکان بۆ ئازادکردنیان داوای پارەیان کردووە.

سەرکۆنسوڵی ئێران وتی: پێویستە لەم چەشنە ڕووداوانەدا ، خێرا پۆلیس و ناوەندە ئاسایشییەکانی ئاگادار بکرێنەوە بۆ ئەوەی کێشەکە خێراتر چارەسەر بکرێ. 

سەرپەیڤ