کانونی یه‌که‌م 23, 2023 09:00 Asia/Tehran

ئەندامی باڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی عێراق وتی: دەیان هەزار دەنگ لەبەر هاوپەیمانی نەکردنی پارتە کوردستانییەکان کە گەرەنتیی دەنگ و کورسیی پێویستییانە لە هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکان، لەکیس چووە.

غەیاس سوورچی لە وتووێژێکدا بە ئاماژە بەوەی کە یەکێتیی نیشتمانی لەگەڵ هەموو پارتە کوردستانییەکان سەبارەت بە پێکهێنانی لیستێکی یەکگرتوو بۆ بەشداری لە هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکانی کەرکووک، دیالە، سەڵاحەدین و نەینەوا ڕاوێژی کردبوو، وتیشی: پارتە کوردستانییەکان لە نێو خۆیاندا سەبارەت بە پێکهێنانی لیستێکی یەکگرتوو بۆ بەشداری لە هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکان نەگەینە تەبایی و هەرکامەیان بە لیستێکەوە بەشداریی ئەم هەڵبژاردنەیان کرد و ئەوەش بووە هۆی لەکیس چوونی دەیان هەزار دەنگی پارتە کوردستانییەکان.

سوورچی ڕاشکاوانە ڕایگەیاند: پاش ڕاگەیەندرانی ئەنجامی یەکجاریی هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە لایەن کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراقەوە ، ئەگەری هاوپەیمانی کردنی پارتە کوردستانییەکان لەو پارێزگاگەلەی کە ئەم پارتانەدا لە هەڵبژاردنەکانیاندا بەشدارییان کردبوو، لەئارادایە. 

سەرپەیڤ