کانونی یه‌که‌م 25, 2023 11:30 Asia/Tehran

سەرچاوە هەواڵییەکان لە عێراق باسی ئاگرکەوتنەوە لە پاڵاوگەی مەتین دەکەن کە دەکەوێتە پارێزگای هەولێر لە هەرێمی کوردستان و ئەوەی کە تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە هەوڵیان داوە بۆ کۆنترۆڵکردن و کوژاندنەوەی ئاگرەکە.

بە پێی ڕاپۆرتی ژێدەرە عێراقییەکان؛ ئەم ئاگرە کاتژمێر دەی شەوی شەممە لە سەر یەکشەممە لە پاڵاوگەیەکی نەوت لە دەڤەری گوێڕ لە هەولێر کەوتۆتەوە و حەوت تیمی ئاگرکوژێنەوە ڕەوانەی شوێنی ئاگرەکە کراون و ئاگرەکەیان کوژاندۆتەوە. بەپێی دوایین ڕاپۆرتەکان، هێزەکانی ئاگرکوژێنەوە پاش چەن کاتژمێر هەوڵ و تێکۆشان، سەرکەوتوو بوون لە کۆنترۆڵ کردن و کوژاندنەوەی ئەو ئاگرەک بەرفراوانەی کە چەند کاتژمێرێک بڵێسەی دەسەند.

تا ئێستا سەبارەت بە هۆکاری ئەم ئاگرکەوتنەوەیە و ڕادەی زیانی شیمانەیی هیچ ڕاپۆرتێک بڵاو نەبۆتەوە. شایانی باسە مانگی ڕابردوویش بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە پاڵاوگەیەکی دەڤەری گوێڕ لە هەولێر، چوار کەس بریندار ببوون.

سەرپەیڤ