کانونی یه‌که‌م 25, 2023 15:30 Asia/Tehran

بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی هەرێمی کوردستانی عێراق ڕایگەیاند کە لەگەڵ بەغدا ڕێککەوتوون لەسەر پرسی بەڕێوەبردن و یەکدەست کردنی سیستەمی دەروازە سنورییەکان و بڕیارە ئەم ڕێککەوتنە لە ساڵی تازەوە جێبەجێ بکرێ.

"ساماڵ عەبدولڕەحمان" بەڕێوەبەری گشتی گومرگی هەرێمی کوردستانی عێراق ڕایگەیاند، لەگەڵ بەغدا سەبارەت بە دەروازە سنوورییەکان گەیشتوونەتە ڕێککەوتن و ئەمەش دوای ئەوەی چەند شاندێکی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدایان کرد بۆ دانوستان لەسەر پرسی دەروازە سنوورییەکان. ناوبراو هەروەها ئاماژەی بەوەش کرد: لە خاڵە گرینگەکانی ئەم ڕێککەوتنە، پێکهێنانی کۆمیسیۆنێکی هاوبەشە لە نێوان هەولێر و بەغدا، کە ئەرکەکەی سەردانکردنی سەرجەم دەروازە سنوورییەکانە بۆ دەستنیشانکردنی ئەو دەروازانەی کە مەرجی پێویستیان هەیە بۆ ئەوەی ببنە دەروازەیەکی سنووری فەرمی.

ساماڵ عەبدوڕەحمان وتیشی: ئەو دەروازانەی کە مەرجە یاساییەکانی دەروازەکانی تریان نییە، دادەخرێن و مامەڵە و سات و سەودای بازرگانییان ڕادەگیردرێ و بە جێبەجێکردنی ئەم ڕێکەوتنە، مامەڵەی بازرگانی لە دەروازە سنوورییەکاندا دەچنە ئەو چوارچێوە یاساییانە کە عێراق دیاریی کردووە.

سەرپەیڤ