برینداربوونی چەن کەس بە هۆی هێرشێکی درۆنی بۆ سەر بارەگای سوپای ئەمریکا لە هەولێر
وتەبێژی فەرماندەرێتیی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق شەوی دووشەممە لە سەر سێشەممە ڕایگەیاند، لە ئەنجامی هێرشێکی درۆنی بۆ سەر بنکەی سەربازیی ئەمریکا لە حەریر هەڵکەوتوو لە پارێزگای هەولێر لە هەرێمی کوردستانی عێراق، ژمارێک بریندار بوون.
یەحیا ڕەسووڵ ڕایگەیاند، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی خۆکوژ خۆی کوتاوە بە بارەگای ئەمریکاییەکان لە نزیکی فڕۆکەخانەی هەولێردا، تەقیوەتەوە و بۆتە هۆی بریندار بوونی چەند کەسێک. ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد: ئەم هێرشە درۆنییە هەروەها بووە هۆی ڕاگیردرانی چالاکیی فڕۆکەخانەی هەولێر. پێشتریش خۆڕاگریی ئیسلامی عێراق ڕایگەیاندبوو کە بنکەیەی داگیرکەرانی ئەمریکایی لە ناوچەی حەریر لە پارێزگای هەولێر کە دەکەوێتە باکووری ئەم وڵاتە، بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان داوەتە بەر پە لامار. خۆڕاگریی ئیسلامی عێراق بە ڕاگەیاندنی ئەوەی ئەم فڕۆکە بێفڕۆکەوانانە ڕاستەوخۆ ئامانجەکەیان پێکاوە، جەختیشی کرد کە خۆڕاگریی عێراق بەردەوام دەبێت لە هێرشەکانی دژی بنکە ئەمریکییەکان لە عێراق و سوریادا.
ئەم هێرشە لە کاتێکدا ئەنجام دەدرێت کە بنکەکانی ئەمریکا لە سوریا و عێراق لە چەند هەفتەی ڕابردوودا وەبەر چەندین هێرشی موشەکی و درۆنی کەوتوون لە لایەن خۆڕاگریی ئیسلامیی عێراقەوە. خۆڕاگریی ئیسلامیی عێراق پێشتر ڕایگەیاندبوو کە لە ئاراستەی پشتیوانی کردنی گەلی فەلەستین و لەبەر دەستێدابوونی ئەمریکا لە کوشتار و جەنایەتەکانی دژ بەم گەلە مەزڵوومە، پەلامارەکانی بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی واشینگتۆن لە ناوچەکە تووندتر و قورستر دەکات.