کانونی یه‌که‌م 30, 2023 08:30 Asia/Tehran

نوێنەری پێشووی بزووتنەوەی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: ئەو گرێبەستانەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆمپانیاکانی بەرپرسی دەرهێنان و هەناردەکردنی نەوت واژۆی کردووە، لە ئاستەنگەکانی سەر ڕێگای دەستپێکرانەوەی هەناردەکرانی نەوتی عێراق دێنە ئەژمار.

غالب محەمەد عەلی وتیشی: ئەو گرێبەستانەی لە نێوان هەولێر و کۆمپانیا نەوتییەکان بۆ دەرهێنان و هەناردەکردنی نەوت واژۆکراون، بە مانای هاوبەشبوونی ئەم کۆمپانیایانە لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەرگرتنی بڕە پارەیەکی زۆر لە هەولێرە، هەربۆیە حکومەتی ناوەند ناتوانێت ئەو بڕە پارەیە بۆ کوردستان دابین بکات و بیداتە هەولێر. غالب محەمەد عەلی بە ئاماژە بەوەی کە حکومەتی ناوەند مافی خۆیەتی ڕێوشوێن و بڕیاری پێویست بگرێتەبەر بۆ دەستپێکرانەوەی هەناردەکرانی نەوت، ڕاشکاوانە ڕایگەیاند: دۆزینەوەی ڕێگاچارەی گونجاو بۆ ئەم گرێبەستانە پێویستی بە زیادکردنی مادەی نوێ هەیە بە یاسای بودجەی گشتیی ساڵی ٢٠٢٤ .

ناوبراو بە ئاماژەی بەوەی کە تورکیا زیاتر لە هەموان سوود دەبینێت لە هەناردەکردنی ڕاستەوخۆی نەوتەکەی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی کۆمپانیاکانیەوە، وتیشی: بەربەستی سەرەکی لەبەردەم دەستپێکرانەوەی هەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی تورکیاوە، ئەو گرێبەستانەن کە حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەو کۆمپانیایانەدا واژۆی کردووە کە بەرپرسیارن لە دەرهێنان و هەناردەکردن نەوت.

سەرپەیڤ