کانونی یه‌که‌م 31, 2023 16:10 Asia/Tehran

لەماوەی ئەمساڵدا ٢١ هەزار کەس لە هەرێمی کوردستانەوە کۆچیان کردووە بەرەو وڵاتانی ئەوروپا و ٣٧ کەسیان لەرێگەی کۆچ گیانیان لەدەستداوە.

بەکر عەلی سەرۆکی کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکان لە هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەدا، لەمساڵدا ٢١ هەزار کەس لە هەرێمەوە کۆچیان کردووە کە سێ هەزار و ٤٠٠ کەسیان خەڵکی سنووری ئیدارەی راپەرین بوون.

بەکر عەلی وتیشی: لەو ژمارەیە ٣٧ کەسیان لەرێگەی گەیشتن بە ئەوروپا گیانیانلەدەستداوە، ژمارەیەکی زۆری کۆچبەریش لەسنوری بیلاروسیا و چەند وڵاتێکی تر لە زینداندان.

سەرپەیڤ