تەگەرەنانەوەی پارتە کوردستانییەکان دژی پەسەندکرانی ڕەشنووسی یاسای نەوت و گازی عێراق
ئەندامیی تورکمانی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا، بە پێداگری لەسەر ئەوەی کە پارتەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق ئێستایش هەر نەیارەتی دەکەن لەگەڵ پەسەنکرانی ڕەشنووسی یاسای نەوت و گازی عێراق، وتیشی: ئەم یاسایە کۆتایی دێنێ بە زاڵێتیی هەرێمی کوردستان بە سەر پرۆسەی دەرهێنان و هەناردەکردنی نەوت.
جاسم محەمەد جەعفەر ئەلبەیاتی بە ئاماژە بەوەی کە یاسای نەوت و گاز سەرجەم دەسەڵاتەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق دەگوازێتەوە بۆ کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق ناسراو بە سۆمۆ، وتیشی: حکومەتی فیدراڵی بەئاشکرا کەمتەرخەمە بەرامبەر بە چۆنیەتی هەڵس و کەوتی پارتە کوردستانییەکان لەگەڵ مەسەلەی پەسەندکرانی ڕەشنووسی یاسای نەوت و گاز. ئەلبەیاتی بە ئاماژە بەوەی کە بەربەست نانەوەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق لەسەر ڕێگای پەسەندکرانی ڕەشنووسی یاسای نەوت و گاز، پلانێکە بۆ بەردەوامبوون لە دزینی داهاتی نەوتی پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق، ڕاشکاوانە راشیگەیاند: هەرێمی کوردستان هەوڵدەدات بە کۆنترۆڵ کردنەوەی دۆسییەی نەوت و هاوکاری حکومەتی فیدراڵی، لە قازانجی فرۆشی نەوتی ئەو پارێزگایانەدا بەشدار بێ، بەڵام یاسای نەوت و گاز کۆتایی دێنێ بە کۆنترۆڵی هەرێمی کوردستان بەسەر پرۆسەی دەرهێنان و هەناردەکردنی نەوتی عێراق.