کانونی دوھەم 03, 2024 14:00 Asia/Tehran

وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق رایگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی هاوکاریی هێزه‌کانی هاوپه‌یمان بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ خراوه‌ته‌ سه‌ر هه‌ژماری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌، رۆژی 4ی ژانڤییەی 2024 موچه‌ی مانگی دێسەمبەری 2023 دابه‌شده‌کرێت.

وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا بڵاوی کرده‌وه‌، "دوای ئه‌وه‌ی هاوکاریی هێزه‌کانی هاوپه‌یمان بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ خراوه‌ته‌ سه‌ر هه‌ژماری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی بودجه‌ و به‌رنامه‌ی ئەم وەزارەتخانەیە ناسراو بە ژمێریاری سه‌ربازی رێکاره‌ دارایی و ژمێرییاریه‌کانی ئه‌نجام داوە".

وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردوه‌، بانکه‌کانی هەرێمی کوردستان ئاگادار کراونه‌ته‌وه‌، رۆژی پێنجشه‌ممه‌ چواری ژانڤییەی 2024 موچه‌ی مانگی دێسەمبەری 2023  لیواکانی پیاده‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ دابه‌شده‌کرێت.

ئه‌وه‌ش له‌کاتێکدایه‌، رۆژی حەوتی مانگی دێسەمبەری 2023 دابه‌شکردنی موچەی مانگی نۆڤەمبەر (مانگی یازدە)ی ساڵی 2023ی لیواکانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە ده‌ستیپێکرد.

سەرپەیڤ